لەشاری كەركوك.. دكتۆر هاوڕێ زەنگەنە كۆڕێك ساز دەكات
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 6/1/2022 لە شاری كەركووك پسپۆڕی هونەری شانۆ دكتۆر (هاوڕێ زەنگەنە) ئێوارە كۆڕێك ساز بكات .
ئەم كۆڕە كە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە كتێبخانەی كارێز بەڕێوەدەچێت, بە هەماهەنگی بەڕوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونهری كهركووك سهر به وهزارهتی ڕۆشنبیری و لاوان له حكومهتی ههرێمی كوردستان ساز دەكرێت،هەروەها كۆڕەكە به ناونیشانی (شانۆی پهروهردهی زانستی و پراكتیزه كردنی بۆ پێگهیاندن و فێر كردن- بۆ نموونه: پرۆژی دیالۆگی هزری فره ڕهنگیی ئایینی) دهبێت و دكتۆر هاوڕێ زەنگەنە تێیدا شرۆڤهیهكی زانستی لهم ڕووهوه بۆ ئامادەبووان دهخاته ڕوو.
د. هاوڕێ زهنگهنه ماوهی چهندین ساڵه له ئهڵمانیا دهژی، ماستهر و دكتۆراكهی له بواری شانۆ لهو وڵاتهدا بهدهست هێناوه، تا ئێستا چهندین كتێبی له بارهی شانۆ و شانۆی كوردی به زمانی ئهڵمانی بڵاو كردووهتهوه.
شایەنی باسە..دكتۆر هاوڕێ زەنگەنە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر, بۆ درووستكردنی مۆزەخانەی شانۆیی سیمینارێكی ساز كرد و تێیدا بەرنامەو شێوە زانستییەكەی خستەڕوو, لەمبارەیەوە ئاماژەی پێدا كە ئێستا كار دەكات بۆ درووستكردنی مۆزەخانەیەكی شانۆیی بەشێوەیەكی زانستی بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان, لەم بارەیەوە دكتۆر هاوڕێ زەنگەنە دەڵێت: مەبەست لەم پڕۆژەیە بونیادنانی مۆزەخانەیەك نییە كە تەنها بۆ بینین بێت, بەڵكو مەبەست لە مۆزەخانەیەكی شانۆیی بە شێوە زانستییەكەی ئەوەیە كە دەبێت ئەم مۆزەخانەیە گەیەنەر بێت و ببێتە شوێنێك بۆ پێگەیاندن و پەروەردەو فێركردن, هەروەها زیاتر گوتی: مۆزەخانەكە هونەر و كەرەستە و فكری هونەرمەندە كۆچكردووەكان كۆ دەكاتەوەو دەبێتە شوێنێك بۆ شانۆكاران و هونەردۆستان و خەڵكی, لەم مۆزەخانەیەدا لەپاڵ نیشاندانی یادەوەری هونەرمەندەكان, شانۆی هونەرمەندە كۆچكردووەكان نمایش دەكرێت كە بەمەش دەكرێ قوتابیانی قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن ئامادە بن و لەوێدا ئاشنای هونەری شانۆ و كەلتووری كوردی بن .
ئاسۆ كاكەیی
