بۆ یەكەم جار خانمە بێژەرێك تاتۆ دەكات
بۆ یەكەم جار لە وڵاتی نیوزلەندا خانمێكی پێشكەشكار لە تیڤییەكان دەردەكەوێت كە تاتۆی لە دەموچاوی كردووە, ئەگەر چی وەكو كارمەند و پەیامنێر ماوەی چەند ساڵێكە لە بواری ڕاگەیاندن كاری دەكرد بەڵام لە ئێستادا خەونەكەی هاتەدی و بووە بێژەر .
ئەم خانمە ناوی (ئۆرینی كایپارا)یە و لە ئێستادا هۆكاری تاتۆكردنی بەم شێوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو یەكێكە لە نەتەوەی (ماوری) و ئەوەش یەكێكە لە داب و نەریتەكانی نەتەوەكەی, لە ئێستادا زۆربەی خانمانی (ماوری) بەو شێوەیە تاتۆ دەكەن و تاوەكو ئەمڕۆ بەردەوامن لە پارێزگاری كەلتوور و نەریتەكەیان, هەروەها ئۆرینی ساڵی 2017 دوای ئەوەی پشكنینێكی (DNA) دەكات, بۆی دەردەكەوێت كە ئەو بە ڕێژەی تەواو لە نەتەوەی (ماوری)یە .
ئاسۆ كاكەیی
