ئەو هونەرمەند و كەسایەتییە دیارە كوردانەی ساڵی 2021 ماڵئاواییان لە ژیان كرد
هونەرمەندی شانۆكاری دیاری شاری سلێمانی عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە (عەبدوڵا خەیات) بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد .
هونەرمەند (جەودەت شاكر) لە دایكبووی 1946ی شاری هەولێرە, مامۆستا و سەرپەشتیاری تیپی موزیكی چالاكی قوتابخانەكان هەولێر بوو و زیاد لە 50 ساڵ لە هونەری موزیك كاری دەكرد .
مامۆستا و هونەرمەندی دیاری شاری ڕەواندز (زرار محەمەد مستەفا),ئەم هونەرمەندە یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یەكەمین تیپی میوزیكی لە شاری ڕەواندز كە لە ساڵی 1971 بە هاوكاری چەند هاوڕێیەكی ئەو تێپەیان دامەزراند, هەروەها لە ساڵی 1977 تیپی موزیكی (پاشای گەورە)یان دامەراند .
هونهرمهندی سینهماكار (ههكار عهبدولقادر) له تهمهنی 41 ساڵیدا بههۆی جهڵتهی دڵهوه له شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر(سەلام ناوخۆش), وەرگێڕ و نووسەر و مامۆستای زانكۆ, كە بە كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد .
هونەرمەندی موزیكژەن (هاوار زەهاوی)
ئامینە مەولوودیان ناسراوە بە (ئامینە خان) لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, كە دەكاتە هاوژینی هونەرمەندی دیاری كورد(محەمەدی ماملێ) .
هونەرمەند (سەلام كۆیی) لە ساڵی 1955 لە گەڕەكی سەعدوناوەی شاری هەولێر لەدایك بووە, ئەم هونەرمەندە توانی زیاد لە 50 ساڵ خزمەت بە هونەری كورد بكات لە بواری شانۆ و دراماو فیلم .
مامۆستا و هونەرمەندی شێوەكار (ڕزگار فەقێ عەوڵا) لە ساڵی 1964 لە گوندی فەقێیان لە شارۆچكەی ڕەواندوز لە دایكبووە, ئەم هونەرمەندە بۆ نزیكەی 20ساڵ لە بواری ڕاگەیاندن كاری كردووە, یەكێك بووە لەو هونەرمەندانەی كە هەمیشە مۆرك و كەلتووری كوردی لە تابلۆكانیدا دەبینرا .
گۆرانیبێژی دیاری شاری هەولێر (عەزیز سەلام) 1973-2021
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كامران مەتەری) كە لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد .
هونەرمەندو شانۆكاری دیاری كورد (دڵشاد ئەحمەد) بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد .
هونەرمەند و شانۆكار (فاخیر ئەحمەد سنجاوی)
هونەرمەندو میوزیكژەنی دیاری شاری كەركوك(نازم عەلی كاكەیی), بە نەخۆشی كۆرۆنا لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد .
هونەرمەند (جەعفەر حەسەن) 1944-2021
دكتۆر ئەحمەد ئابڵاخی, نووسەر و ڕووناكبیری دیاری شاری سلێمانی, كە ئەندامی دەستەی یەكێتی نووسەران/لقی سلێمانی بوو .
هونهرمهندی گۆرانیبێژ ئاری نوری، ناسراو به مونیر ئاری 1963-2021
هونەرمەند دكتۆر (جەلیل ئازید) كە یەكێك بوو لە دامەزرێنەری كۆلیژی هونەرە جوانەكانی هەولێر
هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی عومەر حەمە ڕەزا شەریف ناسراو بە (عومەر ڕەزا) خاوەنی گۆرانی (هاتم هاتم) لە تەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
هونەرمەندی بواری دراما و شانۆ (دارا حەمەدەمین)
هونهرمهندی دیاری شاری ههولێر، (د.هۆشیار سهید ئهحمهد) به پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەندی میللی (نوری باریكەیی) كە یەكێك بوو لە گۆرانیبێژو مەقامبێژە دیارەكانی ناوچەی گەرمیان, ئەم هونەرمەندە لەدایكبووی ساڵی 1947ی شارۆچكەی خانەقینە .
هونەرمەندی شێوەكار (شێركۆ جەلال)
شاعیر و نووسەری دیاری كورد (سهید نهجمهدین ئهنیسی), ناسراو به( بههار مههابادی) ،له ڕۆژههڵاتی كوردستان لهتهمهنی (70) ساڵی به هۆی جهڵتهی مێشكهوه كۆچی دوایی كرد .
گۆرانیبێژی دیاری شاری كۆیە(ئەحمەد هاشم)
ئا/ئاسۆ كاكەیی
