بارنیتا: كۆمەڵگە تێڕوانینێكی نەرێنیی بۆ هونەر هەیە
سەرەتای هەر هەنگاوێك لە بواری هونەریدا بە ڕۆڵێكی بچووك، یان لاوەكی دەست پێ دەكات، بەڵام زۆر جار بەشێك لە ئەكتەرە لاوەكان سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای قۆناغی هونەریدان، كەچی لەبەر هەندێك هۆكاری وەك جوانی و ستایشی هەندێك لە هونەرمەندە ناسراوەكان، هەر زو داوای ڕۆڵی سەرەكی دەكەن.
ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیۆد (بارتینی شۆپرا) یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە سەرەڕای ئەوەی سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست نەهێناوە، بەتایبەتی لە فرۆشتنی پلیتەكان كە بگاتە ئاستی ئەستێرە، بەڵام لە چەند كارێكدا كە پێشكەشی كراون داوای ڕۆڵی سەرەكیی كردووە.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە شۆپرا ڕایگەیاند، كە تا ئێستا چەندین ڕۆڵی ڕەت كردووەتەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی ڕۆڵی سەرەكیی پێ نەسپێردراوە، چونكە بەپێی سەرچاوەكە، شۆپرا خاوەن توانایەكی هونەریی زۆرە كە پاڵێوراو بێت بۆ بینینی ڕۆڵی سەرەكی، ئەو فیلمانەشی كە پێشتر بەشداریی تێدا كردوون، شایەدی ئەو ڕاستییەن.
لای خۆیەوە بارتینی شۆپرا دەڵێت: «ئێستا لە كۆمەڵگەكانی هاوشێوەی ئێمەدا تێڕوانینێكی نەرێنی بۆ هونەر هەیە و، پێموانییە ئەم تێڕوانینە بە ئاسانی بگۆڕێت، من نازانم ئەكتەرێك كە لە ڕۆڵەكەیدا زۆر سەركەوتوو بووە، بۆچی هەمیشە پێی دەڵێن ڕۆڵی لاواز یان ناوەندی، لە كاتێكدا ئەگەر ئەوان نەبن، نە فیلمەكە سەركەوت دەبێت و نە ئەستێرەكانیش دەردەكەون و ڕۆڵیان دەبێت، ئەوەی زۆر نیگەرانم دەكات،ئەوەیە كە لە دوای چەندین فیلم هەر بەو ئەكتەری لاوەكییە بانگیان دەكەن».
سەرچاوە: بی بی سی
