هونەرمەند (عەزیز سەلام) كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 15/12/2021 هونەرمەندی گۆرانیبێژ (عەزیز سەلام) كۆچی دوایی كرد .
بەم بۆنە خەمناكەوە, سەندیكای هونەرمەندان لقی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕتگەیێندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە...
بۆ بنەماڵەی هونەرمەند عەزیز سەلام
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (عەزیز سەلام)مان پێگەیشت کەبەکارەساتێکی دڵتەزێن ماڵئاویی یەکجارەکی لێکردین..
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان و هەموو ئەندامانی سەندیکای لقی هەولێرتان ئاراستە دەکەین.. داوا لەخوای گەورە دەکەین بەبەهەشتی فراوانی شاد بکاو سەبوری ئێمەو ئێوەش بدات..
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون
هیوا سعاد یونس
سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندان لقی هەولێر
عەزیز سەلام یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە دیارەكانی شاری هەولێر و ساڵانێكی زۆر لە هونەری گۆرانی دەركەوت, ئەم هونەرمەندە كە ستایلێكی تایبەتی بە خۆی هەبوو لە هونەری موزیك و گۆرانیدا, توانی جگە لە ئەڵبۆمی گۆرانی ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكاتەوەو هەوادارێكی زۆری هەبێت .
ئاسۆ كاكەیی
