ریهانا دەبێتە پاڵەوانی نەتەوەیی نوێترین وڵات
كۆماری باربادۆس كە نوێترین وڵاتە سەربەخۆیی خۆی لە تاجی بەریتانی وەرگرت، بەم بۆنەیەوە لە شاری بریدجتاون ئاهەنگێكی گەورەی بە ئامادەبوونی شازادە چارلزی جێنشینی بەریتانیا ساز كرد.
لە ئاهەنگەكەدا میا مۆتلی كە یەكەم سەرۆك كۆماری ئەم وڵاتە نوێیەیە، ڕایگەیاند: خانمە گۆرانیبێژی جیهانی كە خەڵكی ئەم شارەیە، وەك پاڵەوانێكی نەتەوەیی ڕێزی لێنرا و لەبەردەم ئامادەبووان پیرۆزبایی لێ كرد و، وەك ئاماژەیەك بۆ گۆرانییە بەناوبانگەكەی (دایمونز) گوتی: «هیوادارم وەك ئەڵماسێك بەردەوام بێت لە سەركەوتن و گەشانەوەو، لە ڕێگای كارە هونەرییەكانتەوە شانازی بۆ خۆت و نەتەوەكەت بهێنیت، بەناوی گەلی باربادۆس سوپاست دەكەین، ئیمە سەربەرزین بە تۆوە كە ئەمڕۆ دەبیتە پاڵەوانێكی نەتەوەیی، هیوادارین بەردەوام بیت».
ریهانا بوو بە دووەم ئافرەت كە ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت و، بە ڕۆبین ڕیهانا فینتی بانگ كرا.
شایەنی سەرنجە بارباردۆس بە نوێترین كۆماری سەربەخۆ دادەنرێت دوای دەرچوونی لەژێر حوكمی تاجی بەریتانی و، بۆ یەكەم جار ئاڵای بەریتانیا لەو وڵاتە هێنرایە خوارەوە.
سەرچاوە بی بی سی
