ناو گۆڕینی كۆمپانیا و براندەكان
December 12, 2021
رەنگا و ڕەنگ
گۆڕینی ناوی براندە زەبەلاحەكان و كۆمپانیاكانی جیهان، بەبێ مەبەست و هۆكار نین، هەر یەكە مەبەستێكی هەیە، هەندێكیان بەهۆی بازرگانی، یان بۆ پرۆژە و كاری تازە ناوی براندەكانیان دەگۆڕن. دواجار كۆمپانیای فەیسبووك بڕیاریدا كە ناوی كۆمپانیاكە بگۆرێت بە مێتا، ئەویش یەكەم كۆمپانیا نییە كە ناوی خۆی بگۆڕێت، بەڵكو چەندین كۆمپانیای گەورە پێش فەیس بووك ناوەكانیان گۆڕیوە، وەك كۆمپانیای گۆگڵ لە ساڵی ١٩٩٧ ناوەكەی لە باك ڕووب گۆڕی بۆ گۆگڵ، كۆمپانیای پیپسی لە ساڵی ١٨٩٨ ناوەكەی لە برادز درینك گۆڕی بۆ پیپسی، كۆمپانیایی ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوەكەی لە ئەپڵ كۆمپیوترز كرد بە ئەپڵ، كۆمپانیای سۆنی لە ساڵی ١٩٥٨ ناوەكەی لە تۆكیۆ تسوویشن گۆڕی و كردی بە سۆنی كۆربۆڕێیشن، كۆمپانیایی نایك لە ساڵی ١٩٧١ ناوەكەی لە بلوریبوون سپۆرتس گۆڕی بۆ نایك.
