ژیانی ئەشكەوت بەهەشتە

ژیانی ئەشكەوت بەهەشتە

بڕوای بە ژیانی ئاوەدانی و نێو خەڵك نییە، حەز بە تەنیایی و دوورەپەرێزی دەكات، ئەو پیاوە ناوی (پێدرۆ لۆكا)یە، تەمەنی سەدەیەكە، لە ئەشكەوتێكی بەرزی ویلایەتی (تۆكۆمان) لە باكووری ئەرژەنتین دەژی، كە نزیكەی (40) ساڵ بە یەكجاری لە تەنیایدا دەژی، گەرچی پێشتر جار جار سەردانی شاری كردووە، بەڵام ئێستا بە یەكجاری ژیانی ڕۆژانەی خۆی لەو ئەشكەوتەدا بەسەر دەبات، ئەو پیاوە ڕۆژانە بە خۆی و تفەنگەكەیەوە سێ كاتژمێر رێگە دەبڕێت و دەچێت بۆ ڕاوكردن، دواتریش ئەوەی ڕاوی دەكات، دەیهێنێتەوە و دەیكاتە خۆراكی ڕۆژانەی، ئەو پیاوە خاوەنی (11) كەڵەشێر و دوو مەڕ و بزنە، لە بەرەبەیانی هەموو ڕۆژێكدا، ئاگرێكی گەورە دەكاتەوە و، وەك خۆی دەڵێت: ژیانی ئەشكەوت بەهەشتە.

 

Top