هەنگاوە دروستەكانی شووشتنی دەموچاو

هەنگاوە دروستەكانی شووشتنی دەموچاو

جوانیی ڕوخسارت بەندە بە گرنگیدان و ئاگادار بوون لە چۆنیەتیی پاكڕاگرتن و پارێزگاری لە پێستی ڕوخسار، چونكە ڕوخسارت دەروازەی جوانیتە، بۆیە ناسكیی ڕوخسار، واتە پاكڕاگرتن و چۆنیەتیی شووشتنی، لەم هەنگاوانەوەدا بە ڕێگە دروستەكانی گرنگیدان بە ڕوخسارت ئاشنابە، كە وەك شازادەیەك هەمیشە لە پێش چاوان دەردەكەویت، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵەكانیش ڕوخسارت تێك دەدەن، كە ئەوانەن: لابەری ماكیاژ و پاككردنەوەی ڕوخسارت با هەمیشە یەك شت بێت، نابێت لە یەك كاتدا دوو جۆری خاوێنكەرەوە بەكار بهێنیت، هەوڵ بدە ڕۆژانە دوو تا سێ جار دەموچاوت بشۆریت، سەر لە ئێوارە و شەوان كاتێك دەموچاوت دەشۆیت، با تەنیا بەكارهێنانی ئاو بێت بەبێ كەرەستە و ماكیاژ لابەر، زۆركەس وادەزانێت كە ئاوی گەرم دەموچاو پاكتر دەكاتەوە، ئەوە بیرۆكەیەكی هەڵەیە و تەنیا ئەو كاتە وا باش دێتە بەرچاوت، بەڵام دواتر كاریگەریی خراپی لەسەر نەرمونیانیی پێستی ڕوخسارت دەبێت.

Top