گەواهیدان(شایەت)ی بە درۆ

گەواهیدان(شایەت)ی بە درۆ

سەرەڕای ئەوەی شاهید سوێند دەدرێت لەسەر ئەوەی بینیویەتی، یان دەیزانێت، بەڵام هێشتا هەندێ كەس هەیە بە درۆ سوێند دەخوات و شاهیدییەك دەدات كە نكۆڵی لە راستییەك دەكات و، شاهێدی لەسەر شتێك دەدات كە پوچەڵە و راست نییە، ئەگەر زانرا ئەم كەسە كاتێك سوێند دەخوات، واتە بە ئەنقەست بیەوێ دادگا بە هەڵەدا ببات و چەواشەیان بكات، لەكاتێكدا ئەم شاهیدییە لە بەردەم دادگایەكی تایبەتمەند، یان دەسەڵاتێكی دادوەریدا دەدرێت، ئەوە سزای كەسێك كە شاهیدی بە درۆ دەدات، لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ لە مادە (٢٥٢) دا هاتووە، ئەگەر بەهۆی ئەو شاهیدەوە تۆمەتبار حوكم بدرێ ئەو كاتە شاهیدەكە سزادەدرێت بەو سزایەی دانراوە بۆ ئەو تاوانەی كە تۆمەتباری پێ ئیدانە كراوە، واتە سزا دەدرێ بە حەپس یان غەرامە بەپێی زروفی لێكۆڵینەوە و داواكە و، بڕەكە دیاری دەكرێت.

 

Top