مۆدی جلی وەرزشی لە شوێنی گشتیدا سەرنجڕاكێشە

مۆدی جلی وەرزشی لە شوێنی گشتیدا سەرنجڕاكێشە

زۆربەی جار خانمانی ناودار وەك گۆرانیبێژ و ئەكتەر و هونەرمەندەكان، بە ستایلێكی سادە و ناسكەوە خۆیان لە جلی وەرزشی دەدەن، كە بریتییە لە كالەیەكی بچووك و تیشێرتێك، یان بلووز و جینزێك، ئەو دەستە جلە دەبێتە مۆدێكی سەرنجڕاكێش، بەهۆی ئەوەی دەكرێت جلی وەرزشی لە شێوەی جلی ئاسایی لە شوێنی گشتیشدا لەبەر بكرێت، خانمان دەتوانن ئەو مۆدە لە دەستە جلەكانیان پەیڕەو بكەن، كە بریتیین لە: چاكێتی كورت لەگەڵ بلووز، یان بەدییەك، هەروەها لەگەڵ پانتۆڵێكی تەسك. مۆدێكی دیكەی جلی وەرزشی تیشێرتی كورت و پانتۆڵێكی كراوە و پێڵاوێكی سپیی وەك كالەی بچووك و رەنگ سپی، بلووزێكی مل تەسك و خوارەوە كراوە، پانتۆڵێكی جینزی تەسكی پێویستە، لەگەڵ چاوێلكە و پێڵاوێكی فلات، بە مەرجێك سپی نەبێت. دەستە جلێكی دیكەی وەرزشی بریتییە لە تیشێرتێكی سەر دەست نیوكراوە و یەخە تەسك، لە رەنگی سوور و بە كریستاڵ داپۆشراو بێت، هەروەها پانتۆڵێكی تەسك لە لۆكە و پەموو، كە نەرم بێت و جەستە بگرێت، لەگەڵ پشتێنێكی پان، مەرجە تێشێرتەكە یەخەی بازنیی بێت، لەگەڵ پێڵاوێكی نەرم لە چەرم لە رەنگی سپی، یان شین و رەش بێت.

Top