بەمزووانە كتێبی(خەمی خەڵك و خاك)بڵاودەكرێتەوە
لە شاری سلێمانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ ڕێوڕەسمی ناساندن بۆ كتێبێكی نوێ بەناوی (خەمی خەڵك و خاك) ساز دەكات .
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 10/11/2021 كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ, لە هۆڵی سێنەما سالم ڕێوڕەسمێك بۆ نووسەری دیاری كورد(حەسیب قەرەداغی) ساز بكرێت و نوێترین كتێبی بەناوی(خەمی خەڵك و خاك) بڵاوبكرێتەوە .
هەروەها جگە لە ناساندنی ئەم كتێبە دوو توێژینەوەی ئەدەبی و ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنان بەڕێوەدەچێت, لەگەڵ كۆنسێرتێكی گۆرانی بە ئامادەبوونی هونەرمەند (دیاری قەرەداغی) .
ئاسۆ كاكەیی
