مۆد و شێوازی جلەكانی دەرچوون لە وەرزی پاییزدا

مۆد و شێوازی جلەكانی دەرچوون لە وەرزی پاییزدا

گرووپی فاشیۆنەكانی جلوبەرگی هێرمیس چەندین دەستە جلی بۆ مۆدی پاییزانە هەڵبژاردووە، دیارترینیان جلی كراوەیە كە لە قوماش دروست كراون، هەروەها كۆمەڵێك مۆدی دەستە جلی بۆ ئەو وەرزە ئامادەكردووە كە بریتیین لە دانتێل: لەو جلانەیە كە هەستێكی رۆمانسی و مێینە بە خانمان دەدەن، زۆربەیان لە تەنوورە و عەزیە و تۆب پێكهاتوون، هەروەها بە نەخش و نیگاریش رەنگین كراون، وەرزشی: مۆدێكی دیكەی جلی دەرچوون و دەرەوەیە، كە شێوازێكی ناسك بە جەستەی خانمان دەدات، بە تایبەت كە پانتۆڵێكی شێوازی وەرزش، یان بلووز و بەدییە بێت، هەروەها هێمای وەرزشی و نووسینی لەسەر بێت، سادە: هەندێ لەو خانمانەی حەز بە جلی سادە دەكەن، دەتوانن یەكێك لەو مۆدانە هەڵبژێرن كە سادە و ناسكن، كاتێك لەگەڵ پێڵاوێكی فلات لەبەر دەكرێن، مۆدێكی شایستەی جلی دەرەوەن، قەمیس و بەدیی گرافیك: ئەو جۆرە جلانەن كە بە نەخش و نیگاری سەیر و جوان داپۆشراو و رەنگ كراون، ئەمەش مۆدێكی نایابە بۆ جلی دەرەوە، خانمان دەتوانن لەگەڵ پانتۆڵ و تەنوورە و سترێجیش لەبەری بكەن، پانتۆڵ: هەمیشە خانمان لە هەڵبژاردنی جلی دەرچوون هەڵە دەكەن، كە زۆربەیان تەنوورە، یان سترێج و كیلۆت لەبەر دەكەن، كە ئەوەش دەبێتە مایەی بێزارییان، بۆیە چاكترە لە بری ئەوانە پانتۆڵ هەڵبژێرن، هەروەها پانتۆڵی قوماش فراوانتر و ساناترە لە پانتۆڵی كاوبۆی جینز.

Top