نشێوترین رێگا

نشێوترین رێگا

لە كوردستان و جیهان چەندین رێگا هەن، كە نشێو و لارن، بە جۆرێك مرۆڤ ئەستەم دەتوانێت بەسەریاندا بڕوات، بەڵام نشێوترین رێگا ئەو شەقامەیە و دەكەوێتە شاری (دەنیدەن) لە باشووری وڵاتی نیوزیلەندا، كە بەناوی (باندۆلین) دەناسرێت، درێژەكەی (350) مەتر دەبێت و درێژترین شەقامی جیهانە، هەروەها رێژەی لارییەكەی دەگاتە 36%، ئەگەر بەرەو سەرەوەی ئەو شەقامە سەربكەویت، وەك ئەوە وایە كە ریجیمێك بكەیت، ئەگەر لە سەرەوە بۆ خوارەوە رێگە بگریت، دەبێت بە وریاییەوە بڕۆیت نەوەك بكەویت، تەنانەت جار جارەش ئەو شەقامە دەكرێتە گۆڕەپانی پێشبڕكێ بۆ مرۆڤ و گلۆركردنەوەی كەرەستە و شتومەك.

Top