نووسەری كورد(فەیسەڵ دێهاتی) كۆچی دواییكرد
نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی دیاری كورد "فه‌یسه‌ڵ دێهاتی" كۆچی دواییكرد, فه‌یسه‌ڵ دێهاتی كە یه‌كێكه له‌نووسه‌ر ورۆژنامهنووسه دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان, جگه له ده‌قه شیعریه‌كانی، له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا رۆڵێكی باڵای هه‌بووە, هه‌روه‌ها له‌زمانی عه‌ره‌بی و فارسیه‌وه چه‌ندین پارچه شیعر و په‌خشانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له به‌یانامه‌یه‌كی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێردا هاتووه ..به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ھه‌واڵی كۆچی دوایی، ئه‌ندامی لقه‌كه‌مان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس فه‌یسه‌ڵ دێھاتی ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌مڕۆ 2021/10/16 به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی به كه‌سوكار و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی و ھاوڕێیانی ڕاده‌گه‌یه‌نن، له خوای گه‌وره‌ش داواكارن به‌ھه‌شتی به‌رین دوا مه‌نزڵگای بێت.
