پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و شه‌قلاوه و ده‌ربه‌ندیخان به سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان پێكرد
له خولى نایابى كوردستان
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و شه‌قلاوه و ده‌ربه‌ندیخان به سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان پێكرد
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى ده‌ست پێكى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئهمرَۆ پێنج شه‌ممه له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چوار یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له سلێمانى رووبه‌رووى یانه‌ى نه‌ورز بووه له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى پێشمه‌رگه توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و به تاكه گۆلێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه و سێ خاڵى گرنگیان به‌ده‌ستهێنا، یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش له سه‌ر یاریگاى بارزان رووبه‌رووى یانه‌ى هه‌لۆ بووه له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى شه‌قلاوه توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش كه‌ن و یارییه‌كه‌شیان به ئه‌نجامى دوو گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه و سێ خاڵى گرنگیان به‌ده‌ست هێنا، یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى كرد له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یان ده‌دا، سه‌رئه‌نجامیش یانه‌ى میوان توانى به ئه‌نجامى(3-2)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه به سێ خاڵ گه‌رانه‌وه قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان،یانه‌ى هه‌ولێریش له شارى زاخۆ رووبه‌رووى یانه‌ى زاخۆ بووه له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه به گۆلێك یه‌كسان بوون و به یه‌ك خاڵ له یاریگا هاتنه ده‌ره‌وه، بڕیاریشه سبه‌ى چه‌ند یارییه‌ك به‌رێوه‌بچێت.
سۆران-سیروانى نوێ
سه‌یدسادق-چه‌مچه‌ماڵ
دهۆك-هه‌ندرێن
شێروانه-ئارارات
سه‌رجه‌م یارییه‌كان له كاتمژێر 3ى دواى نیوهڕِۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
