تۆم كروز واز لە سەركێشی ناهێنێت

تۆم كروز واز لە سەركێشی ناهێنێت

ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(تۆم كروز)ی تەمەن 59 ساڵ, وازی لەسەر كێشییەكانی نەهێناوە و بەردەوام هەوڵ دەدات بە شێوازی جیاوازتر كاری وێنەگرتنی زنجیرە فیلمی(mission impossible)ئەنجام بدات .

بەپێی ڕاپۆرتێكی (زە سەن) هاتووە كە تۆم كروز لە ئێستادا لە پێناو بەشی نوێی فیلمی(mission impossible) خۆی فێری بەكارهێنانی فڕۆكەیەكی سەربازی دەكات كە جۆرێكە لەو فڕۆكانەی كە لە جەنگی جیهانی دووەم بەكارهاتووە, ئەم هەنگاوە شتێكی نوێ نییە لە سەركێشییەكانی تۆم كروز, ئەمەش دوای سەركەوتنی دێت بەسەر تاوەری خەلیفە لە دوبەی و ڕۆیشتن بەسەر شەمەندەفەرێكی خێرا بۆ وەرگرتنی دیمەنەكان و بەكارهێنانی هەلیكۆپتەر و چەندین دیمەنی پڕ لە سەركێشی .

بەپێی ئەم سەرچاوەیەكە بڵاوكراوەتەوە كە تۆم كروز لە مەشقدایە بۆ ئەوەی خۆی بتوانێ پێی بفڕێت و نمایشی دیمەنەكانی بەشی هەشتەمەی مشن ئەمپۆسبڵ ئەنجام بدات, هەر لەم سەرچاوەیەوە بڵاوكراوەتەوە كە فڕۆكەیەكی سەربازییە لە جۆری (boeing sterman-75) .

تۆم كروز واز لە سەركێشی ناهێنێت

شایەنی باسە..لە ماوەكانی ڕابردوو تۆم كروز و ئەكتەران و ستافی فیلمی(mission impossible) ئاهەنگی تەواو كردنی كارەكانی وێنەگرتنی بەشی حەوتەمەی ئەم فیلمەیان ساز كرد, كە ئەمەش دوای هەوڵێكی زۆر هات لە وەستاندنی كارەكان بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و كەرەنتینە و دووركەوتنەوە لەم پڕۆژە سینەماییە .

ئاسۆ كاكەیی

Top