سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق ده‌كات
وۆرك شۆپیك به ئاماادهبوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیراق و نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه بهكگرتووهكان بۆ گه‌شه‌پێدان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی عیراق و شاره‌زایانی بیانی له هه‌ولێر سازكرا بۆ زانیار‌و ورده‌كانی ئه‌و وۆرك شۆپه‌كه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به (گوڵان)ی راگه‌یاند كه له رێكه‌وتی 24/9/2021 ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئاماده‌بووانی وۆڕكشۆپی یه‌كه‌می راوێژكاریی كرد كه له‌هه‌ولێرن بۆ تاوتوێكردنی ره‌شنووسی هه‌ڵسه‌نگاندنی پیسبوونی ژینگه‌یی و، داڕشتنی په‌یكه‌ری ستراتیژییه‌تی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوون.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه بۆ وۆرك شۆپه‌كه له‌وته‌یه‌كدا به‌ناوی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و ، نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێڕاق و شاره‌زایانی بیانی كرد‌و ، وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند رێنماییه‌كی ژینگه‌یی بۆ ئاماده‌بووان ، هیوای خواست وه‌ك هه‌میشه وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق و نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و بۆ ژینگه ، كۆبوونه‌وه‌و وۆڕكشۆپ و كۆنفڕانسهكانیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ن و، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌ریمی كوردستان ئاماده‌یی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندن بۆ هه‌موو هاوكاریی و ئاسانكارییه‌ك له‌پێناوی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه پاراستنی ئه‌ركی هه‌مووانه.
