نیكۆل سابا دەستدەكاتەوە بە كاری سینەمایی

نیكۆل سابا دەستدەكاتەوە بە كاری سینەمایی

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (نیكۆل سابا) چەند هەواڵێكی دڵخۆشكەری بە هەوادارانی ڕاگەیاند .

دوای وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنان لە فیستیڤاڵێكی هونەری لە "قاهیرە"ی وڵاتی میسر (نیكول سابا) لە لێدوانێكیدا بۆ یەك لە كەناڵە عەرەبییەكان باسی لە كاری نوێی هونەری خۆی كرد, هەروەها ڕایگەیاند كە لە بەرنامەیدایە بەشداری لە كارێكی سینەمایی بكات .

نیكۆل سابا دەستدەكاتەوە بە كاری سینەمایی

نیكۆل سابا دەیەوێت دووبارە دەست بەكاری فیلم وسینەما بكاتەوە كە ئەمەش دوای 6 ساڵ دابڕان دێت لە كاری سینەمایی, هەروەها لە درێژەی لێدوانەكەیدا نیكۆل سابا ئاماژەی پێدا كارێكی سینەمایی سووری هەیە كە بڕیارە بەم نزیكانە لە ئیمارات كاری وێنەگرتنی ئەنجام بدرێت, هەروەها لە داهاتوودا كارێكی دیكەی سینەمایی میسری لە بەرنامەیدا هەیە, ئەمەش جگە لە گۆرانییەكی نوێ كە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوی دەكاتەوە .

ئەگەرچی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی دووگیانی نیكۆل سابا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوویەوە, بەڵام نیكۆل ئەم هەواڵەی ڕاست كردووەو گوتی كە ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top