ئومێد خۆشناو: شەڕەكەی خەبات شەڕی دو عەشیرەت نەبوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رەتیدەكاتەوە كە شەڕەكەی قەزای خەبات شەڕی نێوان دوو عەشیرەت بووبێت وەك ئەوەی لە هەندێك لە میدیاكانی بڵاوكراوەتەوە. راشیگەیاند، لە ناحیەی رزگاری هێرش كراوەتەوە سەر دوو پێشمەرگەی زێرەڤانی كە رێگرییان لە زێدەڕۆیی كردووە و یەكێكیان باری تەندروستی ناجێگیرە.
پارێزگاری هەولێر، ئێوارەی ڕۆژى (16/9/2021) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەيیدا سەبارەت بە شەڕەكەی چەند رۆژی رابردووی قەزای خەبات وتی: چه‌ند بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌زای خه‌بات روویان داوه، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به هیچ عه‌شیره‌تێكه‌وه نیيه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه كێشه‌ی نێوان عه‌شیره‌تی گۆران و خه‌یلانی بێت، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌نێوان دوو ماڵباتدایە.
وتیشی: "ئێمه رێگه ناده‌ین ئه‌و پرسانه بكرێنه بابه‌تی نه‌خوازراو، بۆیه هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و یاسا سه‌روه‌ره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن له دروستكردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزیيه‌كان رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر."
پارێزگاری هەولێر رەتیشیكردەوە كە شەوی رابردوو لە قەزای خەبا شەڕ رووی دابێت و له‌و باره‌يه‌وه وتی: "چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك كراوه و هیچ شه‌ڕێكیش نه‌بووه، هه‌ردوو ماڵباتەكە له رێگه‌ی یاساوه ده‌توانن مافه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن، رێگه‌ش به‌و دوو خانه‌واده‌یه نادرێت شه‌ڕ بكه‌ن."
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه و تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیه‌وه، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی سه‌ردانی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كردووه، كه ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی زیاده‌ڕۆیی له ناحیه‌ی رزگاری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیه‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه و به سه‌ختی بریندار بوون. وتیشی: "ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ئه‌نجام داوه، به زووترین كات ده‌ستگیرده‌كرێن و سزای یاسایی ده‌درێن".
باسی له‌وه‌ش كرد، "بابه‌تی زیاده‌ڕۆیی سنووری بۆ دانراوه، لیژنه‌ی ئه‌منی له پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو هێزه‌كانی ده‌ستكراوه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكات و بیاندات به دادگا، كه زیاده‌ڕۆیی له سه‌ر موڵكی گشتی ده‌كه‌ن و یان به‌ره‌نگاری هێزه‌كان ده‌بنه‌وه".
