تاڵیبان دەستی بەسەر 12.4 ملیۆن دۆلاری بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا گرتووە
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێكدا بڵاوی كردەوە كە بانکی ناوەندی ئەفغانستان کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندایە دەستی گرتووە بەسەر نزیکەی 12.4 ملیۆن دۆلار و ئاڵتونی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا، لەو بەرپرسانەش جێگری سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان ئەمروڵا ساڵحی تێدایە.
لەلای خۆشیەوە بانکی ناوەندی ئەفغانستان دووپاتی كردەوە كە پارە و ئاڵتونەکان لە ماڵەکانی بەرپرسەکان هەڵگیراون، هەرچەندە هێشتا نەزانراوە بۆچی ئەو پارە و ئاڵتونانە لە ماڵەکانیاندا هەڵگیراون
هەر پەیوەست بەم هەواڵە لە بەیاننامەیەکی دیكەدا بانکی ناوەندی ئەفغانستان داوای لە هاووڵاتیانی ئەفغانی کرد دراوی وڵاتەکە بەکاربهێنن، ئەمەش لەکاتێکدایە نیگەرانییەکان لەسەر ئەوەی بانک و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە پارەی کەمیان بەدەستەوە ماوە، بەتایبەتی دۆلار، کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت، زیادییان کردووە..
