ئەنجوومەنی سەكردایەتی پارتی لە پارێزگای هەولیر لەگەڵ ئەفسەرانی فەرماندەیی كۆبۆەوە

ئەنجوومەنی سەكردایەتی پارتی لە پارێزگای هەولیر لەگەڵ ئەفسەرانی فەرماندەیی كۆبۆەوە

لەبارەگای ئەنجومەن هەڤال کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی هەڤال سعدی علی بڕنۆ فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر کۆبونەوەیەکی فراوانی لەگەل ئەفسەر و پلەدارەکانی فەرماندەیی هەولێر ئەنجامدا.
لەووتەیەکدا هەڤال کاکەمین نەجار رایگەیاند هێزی پێشمەرگە یەکێکە لە پیرۆزییەکانی گەلەکەمان و پاراستنی شکۆی نەتەوەکەمان و ئارامیی و ئاوەدانی ئەمرۆی کوردستان لەسایەی خەباتی پێشمەرگەوە سەرچاوەی گرتووە، وە ئەوەی راگەیاند شکۆی پێشمەرگە ئەوەندە مەزنە سەرۆک بارزانی هەمیشە رایدەگەیەنێت گەورەترین پلە لای جەنابییان تاوەکو ئێستاش هەر پێشمەرگایەتییە، وە پارتی هەمیشە جەخت لە خزمەتکردنی پێشمەرگە و بریندارانی سەنگەر و کەس و کارو بنەمالەی سەربەرزی شەهیدانی رێگای رزگاری و پاراستنی کوردستان دەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش درێغی لە کارەکانی ناکات، لە بەشێکی تری ووتارەکەیدا هەڤال کاکەمین نەجار رایگەیاند پارتی سەربەرزە بە مێژووی پڕ لە سەروەر و داستان و خەباتی شاخ و شاری خۆی کە ئامانجی سەرەکی پاراستنی شکۆ و دیموکراتی بۆ خەلک و ئازادی بۆ تاکی کورد بووە، شۆرشی ئەیلول کە بە رابەرایەتی بارزانی نەمر ئەنجامدرا بووە قوتابخانەیەکی مەردی کورداییەتی بۆ پێگەیاندنی کادیران و گەرانەوەی ئومێد بۆ تاکی کوردستان و بەدیهێنانی خەونی راستەقینەی دۆزی رەوای گەلەکەمان، وە بۆ ئەم مەبەستەش پارتی لە خەبات بەردەوام دەبێت تا دەگەین بە سەرجەم مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان.
دواتر لە ووتەیەکدا هەڤال سعدی علی برنۆ وێرای پێراگەیاندنی خۆشحالییان بە سەرۆکی ئەنجومەن بۆ ئەم کۆبونەوەیە رایگەیاند ئەوان وەکو هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەر شوێنێکی کوردستان پێویستی بە پارێزگاری کردن هەبێت ئامادەن گیانی خۆیان بەخت بکەن و ببنە دیوارێکی بەرزی پۆلاین بۆ پاراستنی ئارامیی و ئاوەدانی کوردستان.

Top