گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتەوە.

گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتەوە.

رۆژی پێنجشەم بە ئامادەبوونی کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە گوندی رێزان دەکرێتەوە، کە لە 3840 پانەلی خۆر پێکهاتووە.
پرۆژەکە بە کوالێتی بەرزی ئەڵمانی لەسەر رووبەری 15000 مەتری دووجار لە لایەن کۆمپانیای کۆڕەک ئێنرجییەوە دروستکراوە و مێگاواتێک کارەبا بۆ پرۆژەیەکی گەشتیاری لە ناوچەکە دابین دەکات.

Top