هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە کەمئەندامان لە گەرمیان دروست دەکرێت

هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە کەمئەندامان لە گەرمیان دروست دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتتی گەرمیان، رایگەیاند كە هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی تایبەتەت بە كەمئەندامان دروست دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، ئەوە ڕۆژی یەکشەممە 12/9/2021 بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان و بەڕێوەبەری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان(کورتەباڵاکان، تالاسیمیا ، نابینایان)ی سنووری شاری کەلار كۆبوونەوە.
دەروون عومەر بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان رایگەیاند كە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە گەرمیان بۆ كەمئەندامان دروست دەكرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە پرۆژەكە تایبەتە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەمئەندامانی سنووری شاری کەلار كە بە قیستی درێژخایەن پێیاندەدرێت و ئەم پرۆژەیە دەتوانێت خزمەتێکی بەرچاو بەو توێژەی کۆمەڵگە لە سنووری شاری کەلار بكات.

Top