یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش كه گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان دەستگیر كرا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند کە گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان و چەندین پلانی تەقینەوە و کاری تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان داناوە.
لە ڕاگەیەنراوهكهدا هاتووه: "لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و چاودێری و سەرپەرشتيی وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزیری ناوخۆ "ئەبو ئیبراهیم دابق" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش دەستگیركرا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ناوبراو یەکەم داواکراو بووە لە هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتيی چەندین پیلانی تەقینەوە و تیرۆرکردنی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان ئهنجام داوه.."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە هەوڵی مەیدانی و بەدواداچوون لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار ئەنجام دراوە."
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەبو ئیبراهیم هاوسەری یەکێکە لەو ئافرەتە داعشانەی کە ل ەماوەی ڕابردوودا دەستگیرکراوە و چەکی بێدەنگ و تەقەمەنی بردووەتە پارێزگای هەولێر و هەروەها هاوکاربووە لە پارەدارکردنی گرووپە تیرۆريستییەکان.
