لە ناحیەی كه‌سنه‌زانی سەر بەپارێزگای هەولێر بەهۆی رووخانی دیواری ماڵێك دوو منداڵ گیانیان له ده‌ستدا
له ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان به هۆى ڕووخانى دیوارێك له كاتى یاریكردنی چه‌ند منداڵێك لەژێر سێبەری دیوارەكە یاریان دەكرد لەو منداڵانە دووانیان گیانیان له ده‌ستدا.
ئیدریس ره‌مه‌زان به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى كه‌سنه‌زان ڕایگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شەممە رێككەوتی 11/9/2021 له ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان بەهۆی رووخانى دیوارێك دوو منداڵ كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نى (2) ساڵان بووه‌و ئەوەكەی دیكەیان ته‌مه‌نى (5) ساڵە گیانیانله‌ده‌ستداو دوو منداڵى دیكەش برینداربوونه.
هەر لەراگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەشدرا كە ئه‌و منداڵانه لە خێزانێكن كە خه‌ڵكى كۆبانی ڕۆژئاواى كوردستانن و به‌پێی زانیارییه‌كانمان ئه‌م دیوارەی كە رووخاوە زۆر كون بووه‌و ئه‌و منداڵانەی كە گیانیانلەدەستداو برینداربوون له ژێر سێبه‌رى دیواره‌كه یارییان كردووه و له ناكاو دیواره‌كه داڕووخاوه‌و ئەو مندڵانەش كەوتوونەتەژێر دیوارەكە.
شایانی باسە بەقسەی باوك و كەسوكاری منداڵەكان كە كرێچین لەو خانووەی كە دیوارەكەی رووخاوە گوایە چەندجار بەخاوەنی ئەو خانوەیان گوتووە كە دیوارەكە كۆن و تێكچووەو پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بەڵام دراوسسیەكەیان قبوڵی نەبووە ئەو دیوارە تێكبدرێت و لەپاشان سەرلەنوێ دروست بكرێتەوە.
