كۆمەلەی سۆران بۆ چاودێری كەمئەندامان بە هاوكاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی کورسی عارەبانەیان بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتهکانی سۆران دابەش کرد
کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێریی کەمەئەندامان، بە هاوکاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی (SACH) کورسی عارەبانەیان بەسەر کەمئەندامانی دەڤەری سۆران دابەش كرد.
کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێریی کەمەئەندامان لە درێژەی زنجیرە هاوکارییەکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی کەمئەندامان لەرۆژی چوارشەممە 9/9/2021 بە هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی (SACH)کۆمەڵێک کورسی عارەبانەیان بەسەر کەمئەندامانی سنووری ئیدارەی سۆران دابەشكرد و بەڵێنیانداوە بۆ خزمەتی زیاتری كەمئەندامان و پێداویستی تایبەت بەهاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی لەو كارە مرۆڤایەتییە بەردەوام بن.
