بە هۆی دەسەڵاتی تالیبان رێژەی بێکاری لەئەفغانستان زیاتر بووە

بە هۆی دەسەڵاتی تالیبان رێژەی بێکاری لەئەفغانستان زیاتر بووە

پاش ئەوەی چەکدارانی تالیبان دەستیان گرت بەسەر ئەفغانستانەوە خەڵکی ئەفغانستان مەترسی ئەوەیان هەیە رێژەی بێکاری روو لەئەفغانستان بکات و ئەو کارانەی ئێستا هەیانە ئەویش لەدەست بدەن و بێکار بمێننەوەو ترسی ئەوەیان لێنیشتووە کە ناتوانن داهاتی بژێوی خۆیان بەدەست بهێنن، چونکە دەسەڵاتی تالیبان بە زۆربەی زۆری فەرمانبەرانییان گووتوە کەوا ئەوان ناتوانن مووچەیان پێبدەن بەتایبەتی فەرمانبەرانی ژن ، بەمەش نەخۆشی و پەتا لەوانەیە جارێکی دیکە لە ئەفغانستان بڵاوببێتەوە، لەلایەکی دیکەوە ترسی ئەوەیان هەیە جارێکی دیکە زۆربەی خەڵکی ئەفغانستان بەتایبەتی کچان و ژنان ناتوانن بچنە وقتابخانەو پەیمانگاو کۆلیژەکان، چونکە ئەوە حەتمیە کە دەسەڵاتی تالیبان ناهێلن کچان و ژنان خوێنن.. بەمەش دیسان نەوەیەکی دیکەی نەخوێندەوار دواکەوتوو لە ئەفغانستان سەهەڵدەدات کە دەبنە سووتەمەنی شەڕو تیرۆرو تۆقاندن دژ بەخۆیان و مرۆڤایەتی.
پاش نزیکە ٢٠ ساڵ لە پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان و دامەزراندنی حکومەتێکی مەدەنی لەو وڵاتەو ئاوەدانکردنەوەی دامودەزگاکان و بنیاتنان و دروستکردنی قوتابخانە نەخۆشخانە.....تاد. هەروەها خەرجکردنی زیاتر لە یەک تریلیۆن دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە لە ئەفغانستان، پاش ئەوەی ئەمەریکا ئەو وڵاتەی بەجێهێشت خەڵکی ئەفغانستان جارێکی دیکە کەوتنەوە دەست دەسەڵاتی تالیبان، ئەوا ئەو هەموو گۆڕانکارییە لەوانەیە پێچەوانە دەبێتەوە.

Top