عێراق بەنیازە لە ساڵی 2022 پرۆسەی سه‌رژمێریی گشتی ئەنجام بدات
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق بە میدیا فەرمییەكانی ڕاگەیاندووە كە بە فەرمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕه‌بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتی لە عێراق تەرخان دەكرێت.
ناوبراو ڕوونیشی كردەوە كە له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 عێراق بودجه‌یەك بۆ ئەنجامدانی سه‌رژمێریی گشتی دابین ده‌كرێت و دواتریش ده‌ست ده‌كرێت بە بەڕێوەبردنی پرۆسەكه.
جێگەی هەڵوەستەیە كە یه‌كێك له گرفته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقـ، نه‌بوونی سه‌رژمێرییه‌كی وردی دانیشتوانه له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، دیارە له دوای ساڵی 2003 وه ،چه‌ند جارێك هه‌وڵدراوه سه‌رژمێری بكرێت،به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. كێشەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان زۆر بە زەقی لەنێو ئەو پرۆسەیەدا ماوەتەوە كە یەكێك لە بڕگەكانی ماددەی 140ی دەستووری عێراق ئەوەیە كە پرۆسەی ئاسایی كردنەوەو دواتر ئەنجامدانی سەرژمێری ئەنجام بدرێت.
