وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، كێشه‌ى كه‌مئاوى له گوندێ براغ لە سنوورى هه‌ولێر چاره‌سه‌ر كرد
لە رێگای پرۆژەیەكەوە وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی كەمئاوی گوندى (براغ)ی له سنووری پارێزگای هەولێر چاره‌سه‌رده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه 7/9/2021 وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه كە تێیدا هاتووه: پرۆژەی ئاوی گوندی براغ كه پرۆژەیە‌كه پێكهاتووە لە ستاندی 6 مه‌ترى به بلۆك و دانانی تۆڕی ئاوی نوێ و تانكی ئاو 21 مه‌تر سێجا، كه كێشه‌ى كەمئاوی لەو گوندە چارەسەر دەكات.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لەسەر داهاتی 17%ی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە شایانی باسە پرۆژەكە لەلایەن ستافی ئەندازیاریی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكرێت.
