لە هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

لە هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی شاری هەولێر و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ گەڕەکەکان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ژمارەیەک پڕۆژە لە گەڕەکەکانی ناو شاری هەولێر جێبەجێ دەکات.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویکردۆتەوە کە لەسەر داهاتی %15ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنووری هەر شەش شارەوانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر (23) پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەک گەڕەک جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیاندراوەکەیدا لیستی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:
1- دروستکردنی دوو شەقام لەگەڕەکی بەختیاری پشت وەزارەتی داد
2- بیهارتۆنکردنی بەشێک لە شۆستەی قوتابخانەی لەیلا زانا لە گەڕەکی کوێستان
3- داخستنی دوو شوێنی سوڕانەوە لە شەقامی 60 مەتری نزیک مزگەوتی سپی
4- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی برایەتی بەرامبەر گرتوخانەی نەوجەوانان
5- دروستکردنی دوو شەقام و تەواوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە نزیک مزگەوتی حاجی حوسێن قادر بەگ لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250
6- دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری 220r نزیک مزگەوتی دکتۆر نەریمان لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250
7- دروستکردنی دوو شەقام لە گەڕەکی سێەردان نزیک قوتابخانەی سێبەردان
8- قیڕتاوکردنی شەقامێک لەگەڵ دروستکردنی دوو قەسیس لەگەڕەکی موفتی.
9- فەتح کردن و چاککردنەوەی شەقامێک بەپانی 3 مەتر لەگەڕەکی ئیسکان.
10- دروستکردنی شەقامێک لەگەڕەکی پێنجی حەسارۆک.
11- قیڕتاوکردنی شەقامێک لەگەڕەکی فەرمانبەران.
12- قیڕتاوکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی هاوکاری، دروستکردنی 3 قەسیس لە هەمان گەڕەک و دوو قەسیس لە گەڕەکی کارێزان داخستنی سەرە کۆڵانێک لە شەقامی 40 مەتری.
13- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی فەرمانبەران.
14- تەواوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی سەرکەوتن.
15- قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی 121ی گوڵان.
16- قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.
17 - ئامادەکردن و قیڕتاوکردنی دوو شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.
18 - قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕاستی.
19- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی ژمارە 55 لە گەڕەکی ڕزگاری دوو.
20- کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان.
21 - کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی نەورۆز.
22 - کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان پشت قوتابخانەی بێخاڵ.
23- ڕاخستنی چینی ستاپلایزەر بۆ کۆڵانێک لە گەڕەکی شادی.

Top