حزبوڵای لوبنانی هاوكاری گەیاندنی كەشتیەكی نەوتهەڵگری ئێرانی كرد
بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی نوێ كەشتیەكی نەوتهەڵگری ئێرانی بەهاوكاری حزبوڵای لوبنانی بگاتە كەنارەكانی وڵاتی لوبنان، ئەمەش سەرەتایەكی نوێ یە لە شكاندنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر تاران و سوریا ، ناوەندەكانی سیاسی و ئابووری لەجیهاندا بە ووردی دەڕواننە ئەم هەنگاوەی ئێران و حزبوڵای لوبنانی و دەیانەوێت كاردانەوەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بزانن، چاودێران پێیان وایە ئەگەر كەشتیەكە بەسەلامەتی و بێ هیچ گرفتێك بگاتە كەنارەكانی لوبنان ئەوا سەرەتای شكاندنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران دەست پێدەكات.
