بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی كوردستان
بۆ ماوەی هەفتەیەكە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریكی لە دۆخێكی سەقامگیردایە و لەنێوان 147.400 و 147.500 سەقامگیری بووە ئەمەش بۆ سەقامگیری و بەرزی بەهای بەرمیلی نەوت و سیاسەتەكانی خستنەڕووی دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق، بەڕادەیەك رێگا نادات هیچ ناهاوسەنگیەك لەنێوان خواست و خستنەڕووی دۆلاردا رووبدات و گەمە بەنرخەكانەوە بكرێت.
داشكانی بەهای دینار بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریكی رێژەی هەژاری و نرخ هەڵاوسانی لەعێراقدا بەرز كردەوە، لەلایەكی دیكەوە وڵاتی رزگاركرد لە داڕمانێكی دارایی و بەرزی رێژەی كورتهێنانی بودجەو دابین نەكردنی سیولەی نەختینەیی بۆ موچە بەڕادەیەك لەهەر 100 هەزار دینارێك بەرێژەی 20-22%ی بەهاكەی لەدەستدا.
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147400 دیناری عێراقی
100یۆرۆ بەرامبەر بە 175000 دیناری عێراقی
100 ¬پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 203000 دیناری عێراقی
100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 17750 دیناری عێراقی
100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 5500 دیناری عێراقی
1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2070 دیناری عێراقی
