ناوى دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر لە سیستەمی بایۆ مەتریدا تۆمارکراون
بەپێی هەواڵێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە زاری وتەبێژەكەیەوە عەبدولزەهرە هینداوی بڵاوی كردەوە كە لە سیستمی بایۆمەتریدا ناوى دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر تۆمارکراون.
ناوبراو ئاماژەشی بەوە كرد كە کارکردن لەسەر سیستەمی بایۆمەتری بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی سیستمی ناوەندی ئامار و بەسەرپەرشتی وەزیری پلاندانان بەردەوامە و دووپاتیشی كردەوە كە تۆمارکردنی ناوى فەرمانبەران لە سیستەمی بایۆمەتریدا ژمارە و پێگە و هەیمەنەتی وەزارەتەکان پیشان دەدات.
عەبدولزەهرە هینداوی جەختی لەوەش كردەوە كە لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەن كە كاربكەن بۆ ژماردن و دەرکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت کە کارتی نیشتیمانی یەکگرتوویان نییە.
جێگەی باسە وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشتر بڵاوی كردبووەوە كە ژمارەی فەرمانبەران لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا بە رێژەیەكی زۆر زیادی کردووە.
