پۆلیسى هه‌ولێر زانیاری له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێك ده‌خاته ڕوو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێرله ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌داوە كە تۆمه‌تبارێك به‌هۆى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر و مادده‌ى كحوولى ده‌ستگیر كرا.
ڕۆژی شه‌ممه 4/9/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوكرده‌وه كە تێیدا هاتووه: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە شەقامی 60 مەترى نزیک ترافیکلایتی عەنکاوە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ح) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولی دەستگیر کردوە. هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە كە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (هێرۆین)دا گیرا.
شایانی باسە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و لێكۆلینەوە تۆمەتبارەكە ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور کراوە.
