نەتەوە یەکگرتوەکان بەڵێن دەدات دوای کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان بمێنێتەوە

نەتەوە یەکگرتوەکان بەڵێن دەدات دوای کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان بمێنێتەوە

 

دوای ئەوەی هەموو هێزەکانی نێودەوڵەتی ئەفغانستانیان بەجێ هێشتن، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێن دەدات کە لەو وڵاتە گەمارۆدراوەدا بمێنێتەوە و یارمەتی ملیۆنان کەس بدات کە زۆربەیان لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارە بوون.

لەم ڕووەوە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵ دەدات لەم ساڵدا یارمەتی بگەیەنێتە 16 ملیۆن کەس، لەوانە 3 ملیۆن و پێنج سەد هەزار کەس کە بەهۆێ شەڕەکانەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، بەڵام ئەوان دەڵێن لەوانەیە نەتوانن هەموو پلانەکانیان جێبەجێ بکەن.

لەلای خۆشیەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی توانی سەرکەوتووانە 12.5 تەن پێداویستیی پزیشکی بگەیەنێتە ناو فڕۆکەخانەی مەزار-شەریف لە ئەفغانستان. مارگرێت هەرێس وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت کە پێویستیان بە زۆر زیاتر لەوەیە.

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هۆشداری دەدات لەوەی کە قەیرانێکی مرۆیی زۆر گەورە تازە دەستی پێ کردوە و داوا لە گەلان دەکات کە سنوورەکانیان بە کراوەیی بۆ ئەو ئەفغانانە بهێڵنەوە کە بە هۆی چەوسانەوە و شەڕ و پێکدادان هەڵدێن و پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە.

Top