دەست كرا بەدابەشكردنی بەشێكی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی كوردستان
دوای ئەوەی دوو ملیارو 450 ملیۆن دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە وەكو بەشێك لەپارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان گەیشتە هەرێمی كوردستان لە سایلۆی هەولێر دەستكرا بە دابەشكردنی بەشێكی ئەو پارەیەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی كوردستان و جوتیاران لە ژمارە 1 تاكو 202 دەتوانن وەریبگرن. لەئێستادا دجەستمان كردووە بەدابەشكردنی پارەكە و لەهەفتەی داهاتووشدا بڕیارە دەست بەدابەشكردنی بڕی سێیەمی پارەكە بكەین كە 2 ملیار و نیوە.
بڕی دووەمیش 950 ملیۆن دینارمان بۆ هاتووە. ئێستا دەستمان بە دابەشکردنی پارەکە کردووە، رەنگە هەفتەیەکی دیکە دەست بە دابەشکردنی بڕی سێیەمیش بکەین کە دوو ملیار و نیوە."
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە ئەو دابەشکردنەیش بەپێی ئەو ژمارەیە دەبێت کە کاتی رادەستکردنی گەنمەکە لەسەر پسووڵەکە بە جووتیارەکە دراوە و ئێستا لە ژمارە یەک تاوەکو 202 چەکی بانکییان دەدرێتێ و دەتوانن بچن لە بانک پارەکەیان وەربگرن.
