کونسڵی گشتی بەریتانیا سەردانی وەزارەتی تەندروستی دەکات.
بهرێز (د. سامان بهرزنجی) وهزیری تهندروستی، پێشوازیکرد لە بەڕێز (مێلانی سمارت) کونسڵی گشتی وڵاتی بەریتانیا بەوەکالەت لە هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرهاتن ڕەوشی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆێ لەسەرکرا، جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاروباری هاوبەشی هەردوولا کرایەوە.
