ئێران لەناردنی گازی شل بۆ عێراق بەردەوامە
سەرەڕای ناڕەزایەتییەكانی ئەمەریكا و گەمارۆكانی سەر ئێران ، ئەو وڵاتە تا ئێستا لە ناردنی گازی شل بۆ عێراق بەردەوامە، كونسوڵی ئێران لەبەغدا ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی رۆژانە 47 ملیۆن مەتر سێجا گازی شل رەوانەی عێراق دەكات. رەوانەكردنی گازی شلی ئێرانی بۆ عێراق بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا و بەگەڕخستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دێت، كە لەم هاوینەكەدا عێراق رووبەرووی گرفتێكی زۆر گەورەی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بووەوە ئەمە وێڕای ئەوەی زنجیرە تەقینەوەكانی تۆڕی پاڵەپەستۆی بەرز كارەبای تووشی ئیفلیجبوون كرد لەچەندنی پارێزگای عێراقیدا.
