قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ناحیەی خەلیفان جێەجێ دەکرێت
لە بەردەوامی کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەنتەری ناحیەی خەلیفانی ئیدارەی سۆران دەستکراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی رێگای ناوچەی پیشەسازی و گەڕەکی خەبات.
بۆ زانیاری زیاتر لەمبارەوە مەغدید عەریف ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان رایگەیاند: ئەمساڵ لەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە رووی شەقام و رێگاوبانەکان جێبەجێ کراون و بەردەوامیشین لە كارو پرۆژەی خزمەتگوزاری دیكە بۆ ناحیەكە.
هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئێستادا دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەو قیڕتاوکردنی شەقامی گشتیی ناوچەی پیشەسازی و کۆڵانە ناوخۆییەکانی گەڕەکی خەبات لە سەنتەری ناحیەی خەلیفان.
ئامادەكردنی:گوڵان/ساڵح عومەر
