دوو برا لە گوندێكی نزیك قەزای خەبات كوژران

دوو برا لە گوندێكی نزیك قەزای خەبات كوژران

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 25/8/2021 لە رووداوێكی تەقەكردندا لە گوندێكی نزیك قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو برا كوژران.
لەبارەی ئەو رووداوەوە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند كە رۆژی چوار شەممە 25/8/2021 لە رووداوێكی کوشتن ئاگەدار كراونەتەوە كە لە گوندی (قەڵاچۆغان)ی سەر بە ناحیەی سێبیران لە سنووری قەزای خەبات بووە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە كردووە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە كە لەم رووداوەدا دوو برا کوژراون و زانیارییان لەسەر کێشەکە و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش کۆکردووەتەوە، كە تۆمەتبارەكە ناسیاوی كوژراوەكانەو هۆکاری رووداوەكەش کێشەیەكی كۆمەلایەتی بووە.
شایانی باسە پەڕاوی لێكولینەوە بۆ ڕووداوەکە كراوەتەوە بۆ گەیشتن بەئەنجامی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە.
ئامادەكردنی:گوڵان/ ساڵح عومەر

Top