بڕیارێک لەبارەی ئۆتۆمبێله بێ سەرەتاکان دەرکرا
هاتوچۆى سۆران بڕیارێکى نوێ لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەركردوە، ئەویش ئەوەیە ئەو ئۆتۆمبێلانەى كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
بەپێی راگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى سۆران، هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی بێ سه‌ره‌تان وه‌ك ( مانەفێست، تابلۆی بیانی، تابلۆی ساخته، بێ تابلۆ و ژماره‌ی كاتی ماوه به‌سه‌ر چوو) كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەر دادەگیرێت و به كرێنی هاتوچۆ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گه‌راجی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ.
هەروەها ئەوەش ئاماژەی پێكراوە كە به پێی بریاری ژماره (79)ی ساڵی 2016 بری (75) هەزار دینار رسوماتی گواستنه‌وه‌ی كرێن لەو ئۆتۆمبێلانە به پسوله‌ی (68 – آ) لێیان وه‌رده‌گیرێت و لەپاشان به‌پێی به‌یانی ژماره (1 و 7)ی ساڵی 2016 رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئامادەكردنی:گوڵان/ساڵح عومەر
