مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت
حكومەتی عێراق بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەو 200 ملیار دینارەی هەرێمی كوردستان بنێرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەبێ لێبڕین لەماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات ، ئەم هەواڵە لەلایەن دكتۆر جوتیار وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشت راست كرایەوەو رایگەیاند لەم دوو رۆژەدا حكومەتی عێراق بڕیارە ئەو 200 ملیار دینارەی هەرێمی كوردستان بنێرێت و حكومەتیش لەماوەیە یەك هەفتەدا بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكات ، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی راگەیاند كە دابینكردنی موچەی تەواو و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لە ریزبەندی پێشەوەی كارەكانی حكومەتە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە 15ی حوزەیران رایگەیاندبوو كە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
