لە ئەگەری كشانەوەی ئەمەریکا هیچ مەترسییەک لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت

لە ئەگەری كشانەوەی ئەمەریکا هیچ مەترسییەک لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت

 

عەلی حوسێنی وتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا، ڕەتی دەکاتەوە لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە بێتەوە، هاوكات ئەو دەنگۆیەشی ڕەت كردەوە گوایە داعش بە هێێز بووەتەوە، لەم ڕووەو ڕایگەیاند : داعش چەکداری کەم بووەتەوە، لە دۆخێکی خراپدان، هەروەها لە دوا ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکاندا لە حەمرین و ڕۆژئاوای کەرکووک، بەڵگە و دیکۆمێنتی داعشیان زۆر دەستکەوتووە.

 

وتەبێژەکەی حەشدی شەعبی، مەترسییەکانی سەر قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانی ڕەتکردەوە لە حاڵەتی کشانەوەی ئەمەریکادا لە عێراق، بۆیە ئاماژەی بەوە كرد كە مەترسییەکی واقیعی نییە، ئەم قسانە بۆ دەکرێت تا پەرچەکردار لای هەرێم دروست ببێت، یاخود هەرێم داوای مانەوەی ئەمەریکا بکات، جەختی لەوەش كردەوە كە عێراق یەک وڵاتە و کورد مافی لە بەغدایە، کێشەی ناوخۆیی هەن، بەڵام کێشەکان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو چارەسەر کراون.

 

 

Top