لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان  دەست پێ دەكاتەوە

لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان  دەست پێ دەكاتەوە

 

لە ڕاگەیاندنێكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم جەختی كردەوە كە  بڕیاردراوە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا پرۆسەى خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆ و پەیمانگاكانی  کوردستان دەست پێ بكاتەوە، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم ساڵ خوێندن لەناو هۆڵەکانى خوێندن (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت، دەشڵێت بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران کارکراوە بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم گرفتە داراییەکان لە زانکۆو پەیمانگاكاندا.

 

ئارام محمد ئاماژەی بەوە كردووە كە  یەکێک لە ئامانجە گرنکەکانی وەزارەت لەم کابینەیەدا بریتییە لە هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە سیستەمى خوێندنى کۆن و کلاسیک و بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی کوردستان و بە ستانداردکردنی سیستمی خوێندن و پرۆگرامەکان.

 

سەبارەت بە داواکاریى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ سوود وەرگرتن لە توانا زانستى و مرۆییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئارام محەمەد ڕوونی كردەوە  کە داوا لە زانکۆکانى کوردستان كراوە  هەر زوو و بە پەلە لیستى مامۆستایانى بەتوانا و لێهاتووی زانكۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەى وەک سەرپەرشتیارى ناوەندەکانى هەڵبژاردن بەشداری بكەن.

 

Top