هونەرمەندی ناسراو سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناسراو سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد

دوای ئەوەی بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشک دوێنێ 16/8/2021 تەندروستی هونەرمەند سەلام کۆیی تێکچوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر خرایە ژێر چاودێری بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 17ی ئابی 2021 کۆچی دوایی کرد .

سەلام کۆیی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەولێر و کوردستان لە ساڵی 1955 لە گەڕەکی سەعدوناوەی شاری هەولێر لەدایکبووە و زیاتر لە 50 ساڵ لە بواری شانۆ و درامادا خزمەتی هونەری کوردی کردووە. دراماکانی "هەبوو نەبوو، مەمی ئالان، رەجەب و تاپۆ هەقی چییە" لە دراما بەناوبانگەکانی هونەرمەند سەلام کۆیین، دوایین کاریشی درامای "دوا شەو" بوو.

هونەرمەند سەلام کۆیی، لەم ساڵانەی دوایی تووشی چەند نەخۆشییەک بووبوو، لەوانەش نەخۆشیی شەکرە، دوو ساڵ لەمەوبەریش نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرابوو.

Top