پەیامی جێگری سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان له يادى 16ى ئابدا
له يادى دامەزراندنی پارتيماندا، گەرمترین پیرۆزبایی له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، جەنابی سەرۆک بارزانی، مه‌كته‌بى سياسى، سه‌ركردايه‌تى، ته‌واوى مه‌كته‌ب و ده‌سته و ئۆرگانه‌كان، كاديران، ئه‌ندامان، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى له هه‌ر كوێ بن، ده‌كه‌م. به ڕێز و شكۆوه يادى ته‌واوى شههيدانى كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه دهكهينهوه كه هه‌موو ژيانيان به كوردستان به‌خشى.
پارتى حزبێكى جهماوهريى زيندووه، ئه‌مڕۆ دواى حه‌فتا و پێنج ساڵ ته‌مه‌ن و تێپه‌ڕاندنى چه‌ندين قۆناغى جياى خه‌باتى ئاشكرا و نهێنى و شۆڕش و حوكمڕانى، به نوێبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و ته‌با له‌گه‌ڵ گيانى سه‌رده‌مدا، هێشتا پێشه‌نگى خه‌باتى گه‌لى كوردستانه بۆ ئازادى. له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆوه يادى ڕابه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى پارتى، بارزانيى نه‌مر و هاوهڵانى دهكهينهوه و سڵاو و دروود بۆ گيانيان ده‌نێرين.
پارتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه كوردستانييهكاندا بنیاتنه‌ر و پارێزه‌رى سه‌ره‌كيى قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان و فيدرالى و مافه دهستوورييهكانيهتى. به ته‌واوى بڕوايهوه به يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى، له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستاندا، به ئومێد و بڕواوه هه‌نگاو ده‌نێت و كار بۆ ژيان و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌كات.
پارتى خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندى به‌ڕێوه‌بردنه. ڕەنگدانەوەی بیر و بەرنامەی ژیاندۆستانەى پارتی لە حكوومهتداريدا، له گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به تواناكانى ئافرەتان، لاوان، قوتابیان و هه‌موو توێژه‌كانى ديكه، وێنەیەکی سەنگینی بەخشیوەتە وڵات و ڕۆڵ و پێگه‌ى له پێشکەوتنى بەرچاوی کورستان لە بوارى ديموكراسى، ئازادييهكان، مافى مرۆڤ و يهكسانيدا ديار و به‌رچاوه و کۆمەڵگای کوردستانی بە چەندین بەهای مرۆیی دەوڵەمەندتر کرد.
دەستی دۆستایەتيی پارتی هەمیشە بۆ هەمووان واڵا بووە. با له يه‌كتر جیاواز بین، هەڵکردنمان لەگەڵ جیاوازییەکانی یەکتردا، ئەزموون و کولتووری سیاسیمان دەوڵەمەندتر و سەنگینتر و پێگه‌مان به‌هێزتر دەکات. له‌م ياده‌دا جه‌خت له تهبايى و يه‌كڕيزيى و پێكهوهيى له‌نێوان ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته كوردستانييهكاندا دهكهينهوه كه تاكه زامنى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وت و فيدرالى و مافه دهستوورييهكانيهتى، وه‌ك هه‌ميشه‌ش ده‌سپێشخه‌ر، داكۆكيكار، هانده‌ر و پارێزهريان ده‌بێت.
بەهێزیی پێگەی پارتی کە زادەی نيشتمانپهروهرى و دڵسۆزيى سەرکردایەتى و ئه‌ندامان و ڕێكخستن و جهماوهرهكهيهتى، لەگەڵ دروستیی ڕێبازە سیاسییەکەی، ئەرک و بەرپرسیاريهتييهكانى زیاتر دەکات، ئەمەش پلان و کاری زیاترمان لێ دەخوازێت. لەم ياده‌دا سوپاسی یەکە بە یەکەی ئەندامان و جه‌ماوه‌رى دڵسۆزى پارتى دەکەم کە هەمیشە نموونەی خۆڕاگری، ئەمەکداری، نيشتمانپهروهرى و به‌رپرسياريه‌تى بوون و له‌پێناو ئازادى و سه‌ركه‌وتنى كوردستاندا، هه‌موو قوربانييهكيان داوه.
بەرز و پیرۆز بێت يادى ١٦ی ئاب، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان
16ى ئابى 2021
