ره‌نگه یانه‌ى هه‌لۆ به‌شدارى خولى نایابى كوردستان نه‌كات
ره‌نگه یانه‌ى هه‌لۆ به‌شدارى خولى نایابى كوردستان نه‌كات
هه‌ر چه‌نده تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆى ده‌ڤه‌رى بارزان تاكه یانه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه كه وه‌رزى رابردوو شان به شانى یانه‌كانى كوردستان به‌شدارى له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان كرد، به‌ڵام بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه كه بڕیاره له ئاینده یارییه‌كانى ده‌ست پێ بكاته‌وه. تاكه یانه‌كه‌ى ده‌ڤه‌رى بارزان به ئه‌گه‌رێكى زۆر بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه كه به‌شدارى یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خوله‌كه نه‌كات، هۆكاره‌كه‌شى بۆ نه‌بوونى تواناى دارایى تۆكمه كه یانه‌كه وه‌كو پێویست پاره‌ى ته‌واوى له ژێر ده‌ستدا نییه، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تاكو ئێستا به‌رنامه و پلانى ئێمه له یانه‌ى هه‌لۆ ئه‌وه‌یه كه به‌شدارى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه نه‌كه‌ین، وه‌رزى نوێ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ وه‌رزى رابردوو جیاوازه، بارودۆخى دارایى یانه‌كه‌مان زۆر خراپه، تاكو ئێستا نزیكه‌ى 27ملیۆن قه‌رزارین ئێستا وا خه‌ریكه بتوانین پاره‌كان بده‌ینه‌وه خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌م ساڵیش خولى كوردستان دوو وه‌رزه ئه‌وه پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌وێ و كه‌سیش هاوكاری ئێمه‌ى نه‌كردووه و ئه‌وه پاره و یاریزانى ده‌وێ خولى كوردستان، له باره‌ى یاریزانه‌كانیش گوتى" زۆربه‌ى یاریزانانى یانه‌كه ریزى تیپه‌كه‌یان جێهێشتووه و ته‌نیا چه‌ند یاریزانێك ماوه له یانه‌كه ئه‌وه‌یش ژماره‌یان كه‌مه، بۆیه به‌م بارودۆخه سه‌خته‌ى تیپه‌كه‌مان ناتوانین به‌شدارى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بكه‌ین، كه له خولى پله یه‌كیش سه‌ركه‌وتووین هیچ بڕه پاره‌یه‌كه‌مان وه‌رنه‌گرتووه نه له‌به‌رپرسان نه له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان، ئه‌گه‌ریش هاوكارى بكرێن ئه‌وكات قسه‌ى ترمان ده‌بێت و ده‌توانین تیپ كۆبكه‌ینه‌وه.
كارزان كانه‌بی
