سه‌رهه‌نگ موحسین ئه‌م وه‌رزه‌ش له به‌غداد ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ موحسین ئه‌م وه‌رزه‌ش له به‌غداد ده‌بێت
دواى ئه‌وه‌ى له وه‌رزى رابردووی خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر و ئێستاى یانه‌ى ئه‌مانه‌ى شارى به‌غداد توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى به‌غداد چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى عێراقی چاویان له‌وه بوو ئه‌م گۆڵپارێزه كورده په‌ڵكێشى ریزى تیپه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام دواجار یانه‌ى ئه‌مانه بۆ سالێكى تریش گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێی كرده‌وه، له‌م باره‌شه‌وه سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزى كورد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌رزى رابردوو به نسبه‌ت منه‌وه وه‌رزێكى زێرین بوو، یانه‌كه‌ش به گشتى بۆ من زۆر له باره، ئیداره‌ى یانه‌ى ئه‌مانه له هه‌وڵى ئه‌وه‌ن تیپه‌كه بۆ كێبڕكێ كردن رێكبخه‌ونه‌وه كه ئه‌وه‌ش په‌رۆشترى كردم بۆ نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌م، له باره‌ى پرسیارى هۆكارى ئاست به‌رزى وه‌رزى رابردوو سه‌رهه‌نگ گوتیشى: پاش پشت به‌خوا به‌ستن و مۆفه‌ق بوونم ده‌ستم به هه‌موو هۆكاره‌كانى باشبوون گرتبوو، جگه له مه‌شقی به كۆمه‌ڵ مه‌شقی تاكه كه‌سیشم ده‌كرد، هه‌روه‌ها رێكخستنى خه‌و و خۆڕاك و پاپه‌ند بوونم به رێنماییه‌كان به‌رێژه‌یه‌كى باش ، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نابێ رۆڵى راگه‌یاندن و هانده‌رانیش له بیر بكه‌م كه پاڵپشتیه‌كى ته‌واو بوون له‌م رووه وه هه‌فتانه بارگاوییان ده‌كردمه‌وه، له‌باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ست له كوردستانیش ناوبراو گوتى : له نێوان قۆناغه‌كانى وه‌رزى رابردوو یانه‌یه‌ك له رێگه‌ى به‌رپرسی كاره‌كانم كاك ئیبراهیم داواى كردووم، به‌ڵام ره‌تم كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه قۆناغی دووه‌میشم ته‌واو كرد، له باره‌ى هانده‌رانیش گوتى" سوپاسیان ده‌كه‌م زۆر به باشى به‌كارى خۆیان هه‌ڵساون، منیش به‌لێنیان پێ ده‌ده‌م پشت به‌خودا هه‌ر جێگاى متمانه‌یان ده‌بم، له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقیش گوتى" ئه‌وه له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى منه، دڵخۆشم توانیم دڵى زۆربه‌ى بۆ شایان بوون و چوونه لیستى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ده‌ست بهێنم، سه‌باره‌ت به وه‌رگیرانم هیوادارم حه‌ق سه‌روه‌ر بێت.
گۆران كاوه
