وه‌رزشكارانى كوردستان بۆی به‌داخ بوون
له ساڵیادی كۆچى دواى ئه‌حمه‌د عه‌زیز نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و وه‌رزشوانى دیارى كوردستان......... وه‌رزشكارانى كوردستان بۆی به‌داخ بوون
ساڵێك به سه‌ر كۆچى دوایی مامۆستا ئه‌حمه‌د عه‌زیز عه‌زیز به‌رپرسى فایلی وه‌رزشیی گۆڤاری گوڵان و رۆژنامه‌نوس و وه‌رزشوانى دیارى كوردستان تێپه‌رێ، له‌م ساڵیاده ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشوانانى شاره‌كانى كوردستان بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ئه‌م وه‌رزشوانه ده‌ربریوه، هه‌ر چه‌نده سالێك رۆیشتووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزشوانه یاده‌كانى و ئامۆژگارییه‌كانى له نێو دڵى وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان هه‌میشه به گه‌وره‌یی ماوه‌ته‌وه، مامۆستا ئه‌حمه‌د له ساڵى 1957له شارى هه‌ولێر له دایك بووه له ساڵى 1983 تاكو رۆژى كۆچ كردنى له كاروانى وه‌رزشیی دانه‌بڕاوه له رۆژى 7/8/2020به رووداوی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ كورێك و هاوسه‌ره‌كه‌ى كۆچی دواى كرد.
راپۆرتى كارزان كانه‌بی
محمود عه‌زیز براى خوالێخشبوو له ساڵیادی كۆچى دوایی برایه‌كه‌ى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ر له منداڵیه‌وه ئاره‌زووی وه‌رزشیی هه‌بووه، بۆیه له تیپه‌كانى ئیسكان و سه‌یداوه یارى كردوه، ئه‌و هه‌ر زوو حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كى زۆرى هه‌بوو له ناوبژیوانى ئه‌مه بوو بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1983 له ژێر سه‌رپه‌رشتى مامۆستاى خوالێخۆشبوو سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم بڕوانامه‌ى پله سێ ناوبژیوانى تۆپى پێى له سه‌ر ئاستى عێراق وه‌رگرت، له ساڵى 1986بڕوانامه‌ى پله یه‌كى عێراقی وه‌رگرت، ئه‌مه و چه‌ندین ساڵ ناوبژیوانى تۆپى پێى له سه‌ر ئاستى خوله‌كانى كوردستان وعێراقى به‌رێوه‌بردووه، به شاهێدی هه‌موو وه‌رزشكارانى كوردستان و عێراق كه كه‌سێكى بوێر و چاونه‌ترس بووه له كاتى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى زۆر به دادپه‌روه‌رانه یارییه‌كانى به‌رێوه‌ده‌برد و به تایبه‌تیش یارییه هه‌ستیاره‌كانى و به‌هێزه‌كان، كه‌سێكى لێهاتوو بووه له بوارى وه‌رزشیی، خه‌ونی گه‌وره‌ى له نێو وه‌رزش ئه‌وه بوو كه ببێته ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڵام به‌داخه‌وه رێگری زۆرى لێده‌كرا نه‌یان هێشت خه‌ونه‌كه‌ى بێته دی هه‌موو براده‌رانمان سه‌دان جار باسیان كردوه كه‌وا زوڵمێكی زۆری لێكراوه نه‌بووه‌ته ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تى، له دواى وازهێنانى له ناوبژیوانى ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كانى خولى عێراق و كوردستانى كردووه، زۆر جار لێم ده‌پرسى چ شتێك یا رووداوێك له یاد ناچێت به‌بێ دوو دڵى ده‌یگووت نه‌یان هێشت بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست بهێنم به هه‌مان شێوه رێگرییان لێ ده‌كرد، دواى ئه‌وه‌ى كوڕه گه‌وره‌كه‌ى كه ناوى (صفا)یه پێچه‌وانه‌ى باوكی زۆر حه‌زی له وه‌رزشیی پاسكیلسواری بوو توانى بگاته ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تى وڵاتانى عه‌ره‌بی كرد له وڵاتى جه‌زائیر و توانى مه‌دالیاى برۆنزی به‌ده‌ست بهێنێ كه زۆر دڵخۆشى كرد، كوڕه‌كه‌شى نه‌یتوانى درێژه به یاری پاكسیلسوارى بدات دووجار دوچارى رووداوى هاتوچۆ بوو ماوه‌یه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه، خوالێخۆشبوو زۆر پشتگیری ده‌كرد، چونكه راهێنه‌ره‌كانی ده‌یگوت ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانی پاكسیلسوارى، خه‌ون و ئاواتى ئه‌وه‌بوو كه كوڕه‌كه‌ى یێته یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانى وه‌رزش.
محه‌مه‌د حه‌مه خان كاپتنى پێشووی هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: مامۆستا ئه‌حمه‌د پیاوێكى هێمن و له‌سه‌ر خۆ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى به‌زرى وه‌رزشیی بووه، له نێو وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان و عێراقی هه‌میشه جێگاى رێزى هه‌مووان بووه، له نێو یاریگاش پیاوێكى هێمن بووه ئه‌ركى خۆى به دڵسۆزی و دادپه‌روه‌رى راپه‌راندووه هه‌میشه له خه‌مى وه‌رزشیی كوردستان بووه، بۆ ئه‌وه‌ى كارى باش بكرێت و وه‌رزش به‌ره‌ووپێش بچێت، رۆڵى كاراى ده‌گێرا له كاتى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى كوردستان و عێراقی كه ئه‌و زۆر كات وه‌كو سه‌رپه‌رشتیار بووه له یاریگاكان هه‌وڵى داوه زۆرترین ئامۆژگارى ناوبژیوانان بكات و یارییه‌كانیش به هێمه‌نى و دوور له كێشه به‌رێوه‌بچێـت، حه‌زی ده‌كرد وه‌رزش بگاته لوتكه، ئامانجى خزمه‌ت كردن بووه، بۆیه له ساڵیادی دوورد بۆ گیانى ده‌نێرم.
كوردستان زاهیر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى عێراقی له ساڵیادی كۆچى دوایى مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌ویش گوتى: من كه‌سێكى هێمن و وه‌رزشكارێكى باشم ناسیوه له ناو وه‌رزش من یادگاریشم له‌گه‌ڵى هه‌بووه رۆژێك مامۆستا ئه‌حمه‌د سه‌په‌رشتیار بوو من هه‌له‌م كرد له كاتى ناوبژیوانى یارییه‌كه، مامۆستا ئه‌حمه‌د له پێناوی مندا خۆى دا به سزادان وتى خوله‌كه پێویستى به تۆیه نه‌ك به من، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ سزا بدرێت له یارییه‌كانى داهاتوو ناوبژیوانمان كه‌م ده‌بێت، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و په‌یامه‌ى مامۆستا ئه‌حمه‌دم له بیر ناچێ، چونكه فێرى كردم له پێناو خه‌ڵكدا خۆت بكه‌یه سوته‌مه‌نى، بۆیه ئه‌م هۆنراوه پێشكه‌شه به روحی (مه‌رگ وژین میسلی سێبه‌ر و تاوه ، ئه‌وه‌ى بمێنى باقی هه‌ر ناوه).
كاوه ئیبراهیم راهێنه‌رى گۆڵپارێز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له ده‌ستدانى مامۆستا ئه‌حمه‌دكۆستێكى گه‌وره بووه، ئه‌وانه كۆمه‌ڵه ناوبژیوانێكى باشه‌كانى كوردستان بوون، به‌راستى سه‌روه‌رت و سامانێكى زۆر گه‌وره بوون بۆ وه‌رزشى شارى هه‌ولێر، له ده‌ستدانى ئه‌و برایه به‌رێزه‌مان زیانێكى زۆری گه‌یاندوه به شارى هه‌ولێر و وه‌رزشیه‌كه‌ى.
شێخ ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا ناوبژیوانى دیارى كوردستان و عێراق له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌حمه‌د عه‌زیز ناوێكى دیار‌و دروشاوه‌ى كوردستان بوو، یه‌كێك بوو له دۆسته نزیكه‌كانم، زۆربه‌ى رۆژه‌كانى هه‌فته یه‌یه‌كه‌وه بووینه، كه‌سێكى دڵ ساف و خاوه‌ن خۆ ره‌وشتێكى به‌رز بووه، ناوبژیوانێكى لێهاتووى كوردستان و عێراق بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوارى باجی بوون به نێ,ده‌وڵه‌تى بۆ نه‌ڕه‌خسا، هه‌میشه هانى ئێمه‌ى ده‌دا بۆ به‌ره‌ووپێشچوون و گرنگیدان به به‌هره‌كانمان، هه‌میشه دانیشتن و كۆبونه‌وه‌كانى پڕى بووه له قسه‌ى خێر و باش، له ده‌ستدانى بۆ من و هه‌وادارانى وه‌رزشى كۆستێكى زۆر گه‌وره بووه هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه من و ئه‌و به‌یه‌كه‌وه بووینه ئێستاش پێدا تێپه‌ر ده‌بم ئه‌و شوێنی كۆچیشى لێ كرد غه‌مبارم ده‌كات ، به راستى كاك ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تیه‌ك بوو له ژیانى ئێمه دووباره نابێته‌وه هه‌میشه له یادمانه و جێگاى به‌هه‌شت بێت.
